سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی ميخائيل بۆگدانۆف، نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا و شاندی یاوەری کرد .

 

لەم کۆبوونەوەدا هەردووک لا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی دێرینی رووسیا و هەرێمی کوردستان و گرینگی دان و بەردەوامی بە رەوتی هاودەنگی لە رووداوەکانی ناوچە ، هاوڕا بوون لە سەر میکانیزمێک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەیی و سەقامگیری ئەمنی .

 

لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا کێشەو ململانە ناوخۆییەکانی عێرا ق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان کە دەبێتە هۆی بۆشایی ئەمنی بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستان قسەی لە سەرکرا و جەخت لەوە کرایەوە لەو دۆخەدا هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزەکانی عێراقی و هێزی پێشمەرگە دەتوانێت بەشێکی زۆر لە مەترسیەکان بڕەوێنێتەوە .

 

داهاتووی کوردانی سووریا و چۆن مانەوەیان لە جیوگرافیای سیاسی ئەمڕۆیی سووریا کە رووسیا رۆڵی تێدا دەبێنێت  و کێشەی فەلەستین و ئیسرائیلیەن بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کرد .

 

 

Back to top button