وەزارەتی تەندروستی : هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆی کرۆنا لە کوردستان تۆمار نەکراوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەستی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کەوتووە دڵنیایی داوەتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا هیچ کەسێک لە هەرێم بە پەتای ڤایرۆسی کرۆنا تووش نەبووە و هیچ دیاردەیەکیش بوونی نییە .
هاوکات وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە رۆڵی چەند پەیج و میدیایەکی نابەرپرس لە هەرێمی کوردستان دەنووسێت ، هەواڵی ئەم پەیج و میدیایانە کە گۆیا حاڵەتی ڤایرۆسی کرۆنا لە هەرێم بیندراوە ، هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە .
لە کۆتاییدا وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە ، بە هەموو شێوەیەک و بەوردی ، وەزارەتەکەیان چاودێری ڕەوشەکە دەکەن و لە هەر ئەگەرێکدا بەرەنگاری دەبنەوە و ناهێڵن بگوازرێتەوە ناو هەرێمی کوردستان .