سوپای سووریا شاری ستراتژیکی ( مەعرە لنەعمان )ی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی

ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی سووریا ڕایدەگەێنن دوایین و سەنگەرو سەربازگەکانی دژبەرانی ڕەژیمی سووریا کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆلی سوپای ئەو وڵاتە ، ئەو شارە شوێنێکی ستراتژیکە کە تا ئێستاش لە ژێر کۆنتڕۆلی نەیارانی حکومەتی ناوەندی سووریا دابووە .

 

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لەمبارەوە ڕایدەگەیەنێت “مەعرەلنەعمان” لە دوای چەندین هەفتە بۆردوومان ، وەک شوێنی جنی لێهاتبوو ، ئەو شارە ڕێکایەکی سەرەکیە بۆ پێکەوە گڕێدانی دیمەشق و حەلەب .

 

مەعرەلنەعمان شادەماری ئابووری سووریایە کە لە ماوەی 9 ساڵ جەنگ کاول بووە ، لە ساڵی 2011 یەکەم شار بوو لە پارێزگای ئیدلب کە باکووری رۆژئاوای سووریا کە لە دژی دەسەڵات ڕاپەڕی و ڕێژەی دانیشتووانەکەی 3 ملیۆن کەس بووە .

Back to top button