هەڵمەتی روخاندن و دەرکردنی کوردان لە کەرکوک بەردەوامە
لە دوای ئەوەی لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکوک ماوەیە هەڵمەتی بەزۆر دەرکردن و هەڕەشەکردنی کوردان دەستی پێکردووەو پێشتریش باڵاخانەکانی ( پەنجا عەلی ) کە زۆربەیان بنەماڵە شەهیدەکانن ، هۆشداریان درابوویە بۆ چۆڵ کردن ، هەڵمەتەکە هەر وا بەردەوامە .
بە پێی زانیارییەکانی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) هەڵمەتی ئەمجارە گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی ئەو شارەی گرتۆتەوەو تا ئێستا ژمارەیەک دوکان روخێندراون .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئاگادارکردنەوەی 200 ماڵە کوردی تر کە گووشاریان خراوەتە سەر بۆ چۆڵ کردنی ماڵەکانیان .
سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک هەروەها ئاشکرای دەکات ، لە ئێستادا چەند گرووپێکی چەکداری دەمامکدار بە بێ ڕەچاوکردنی یاسای حکومەتی دەسەڵاتی هەڕەشە بەکار دێنن بۆ دەرکردنی ماڵە کوردەکانی کەرکوک.