چیاكانی كورستان دەكەوێتە نەخشەی جیھانی گەشتیارییەوە

خواكوڕك

گروپی سیكرێت كۆمپاس ئەدڤانچەر (Secret Compass Adventure )

گرۆپێكی گەشتیاری قازانج ویستی جیھانیە، تایبەتە بە گەشتە سەرنج راكێشەكانی جیهان، بۆ ئەو ناوچانەی شاخاویانەی كە لەجیهان هەیە دەگەرێتە بەدوای نھینی و دۆزینەوەی سروشت و جوانی چیا و رووبار و لوتكە بەرزەكانی جیھان پاشان پێشكەش بە گەشتیارانی جیهانی دەكات .

ئامانجی گروپە گەشتیاریەكە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بەو گەشتیارانەی خولیای سەركەتن بە چیاكان و بینینی سروشتی ناوچەسەخت شاخاوی و دووردەستەكانن لە ھەموو جیھان، لە شێوەی گرۆپێكی گەشتیاری كۆیاندەكاتەوە و گەشتی تایبەتیان بۆ ڕێكدەخەن . ‏

(گروپی سیكرێت كۆمپاس ئەدڤانچەر_Secret Compass Adventure ) كوردستانیشی خستووەتە نێو لیستی ئەو شوێنە سەرنج راكێشانەی جیھان كە گەشتیارانی تایبەت بە شاخەوانی سروشتی بۆ لای خۆیی رادەكیشێت ، گرۆپەكە سەردانی كوردستانی كردوە و كورتە فیلمێكی دێكۆمینتاری تایبەت بە گەشتەكەی بۆ كوردستان تۆماركردوە كە تێیدا ناوچە شاخاویەكانی كوردستان بەبەشێك لە شاخەكانی سەرنج راكێشی جیهان وێنا كردووە .

Back to top button