شێوازی بەکارهێنانی زەنجەفیل بۆ تواندنەوەی چەوری لەش
زەنجەفیل یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان بۆ تواندنەوەی چەوری لەش زۆر گرنگه، شێوازی بەکارهێنانی زەنجەفیل هاوکارە بۆ تواندنەوەی چەوری ئەو بەشانەی لەش کە دابەزاندنیان ئاسان نیە وەک ناوچەی کەمەر و ڕان بۆ ئەو مەبەستە خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل بەمشێوەیە دەبێت:
لەسەر ئاگر لیتر و نیوێک ئاو گەرم بکە و چەند پارچە زەنجەفیلی تێکەڵبکە گیراوەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەسەر ئاگرێکی کز جێبهێڵە، دواتر ئاگرەکە بکوژێنەرەوە وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە.
دەتوانرێت گیراوەکە زیاتر بگیرێتەوەو بخرێتە بوتێڵێکی شوشەوە و بەیانیان پێش نانخواردن، یان لە کاتە جیاوازەکانی ڕۆژدا بخورێتەوە، هۆکارە بۆ تواندنەوەی چەوری لەش بەتایبەت ناوچەی ورگ و ران.