وەزیری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیامێكی راگەیاند

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”هاوڵاتیان و گەشتیاران دڵنیا دەكەینەوە كە تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”هاوڵاتیان و گەشتیاران دڵنیا دەكەینەوە كە تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)”

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردوە،”بەردەوامین لە چاودێریكردن و رێككارەكانی خۆپارێزی، كەس ناتوانێت بونی ئەم نەخۆشیە پشتڕاستبكاتەوە جگە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان.”

لەچەند رۆژی رابردودا لە چەند پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هەندێك پێگەی ئەلكترۆنی هەواڵی تۆماركردنی یەكەمین حاڵەتی توشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، بەڵام هەرزو خەندان لە زاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

Back to top button