پیاوە فێڵبازەكەی سەدەی بیستەم

خواكوڕك

فیردیناند دیمارا(‏Ferdinand Demara) فێڵبازه‌ مه‌زنه‌كه‌ی سەدەی بیستەم پیاوێكى بلیمه‌ت، به‌ڵام ته‌ڵه‌كه‌باز، هه‌رجاره‌ و خۆى ئه‌كرد به‌ كه‌سێك، ڕۆڵى پارێزه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى زیندان، پزیشكى ده‌روونى، توێژه‌رى زانستى، پیاوى ئاینی و چه‌ندین كه‌سایه‌تى ترى بینیوه‌، ئاستی بینینی ھەر ڕۆڵێكی ھێندە جوان و پرفێشوناڵ و كارامە بووە كە كەس نەبووە گومانی لە سەر دروست بكات، گرنگترینیان نموونەی فێلبازی كاتێك خۆى كرد به‌ پزیشك و پەیوەندی بە ریزەكانی سوپاى (كه‌نەد)یەوە كرد ئەوانیش لە سه‌ر یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كان وەكو پزیشك دایانمەزراند ،له‌ ماوه‌ى جەنگی كۆریا لە ساڵی 1950 تا 1953.

 

سه‌رچاوه‌ى گرنگى زانستی نه‌شته‌رگه‌رى خوێنده‌وه‌ و شاره‌زاییەكی باشی په‌یدا كرد، له‌كاتى جەنگ ، زۆرێك له‌ برینداره‌كان ده‌برانه‌ ئه‌و كه‌شتییەی ئەو دكتۆر بوو تێدا‌، ئەو توانى به‌ شێوه‌یه‌كی باش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ئه‌نجام بدات و سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ بریندارێك له‌ژێر ده‌ستى گیانى له‌ده‌ست نه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌ حاڵه‌ته‌ دژواره‌كانیشدا كه‌ پێویستیان به‌ پزیشكى لێهاتوو ده‌بوو ئەو ڕۆڵی خۆیی دەبینی .

 

كاتێك چیرۆكى سه‌ركه‌وتنى دكتۆره‌ ساخته‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ڕاستییه‌كانیش ئاشكرا بوون، بەڵام سوپای كه‌نەدى هیچ ڕێكارێكی یاساییان به‌رامبه‌رى نه‌گرته‌به‌ر، چونكه‌ هیچكام له‌ برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ست نه‌دابوو لە كاتی كاركردنی ئەو دا ، دیامارا له‌ دیدارێكی تەلەفزیونیدا باسی ھەموو ڕاستیەكانی كرد دانی بەھەموو ئەو كارانەدا نا كە كردوویەتی ، دیامارا خه‌لكێكى زۆر خۆشی دەویست، لە ماوەیەكی كورتدا ناوبانگێكی زۆری دەركردبوو ، به‌و هۆیه‌وه‌ وازى له‌ ساخته‌كارى هێنا و‌گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ڕێچكه‌ى پێشووى.

 

ژیاننامه‌كه‌ى كرا به‌ فیلم به‌ ناوى «The Great Impostor» له‌ ساڵى 1961 نمایش كرا و ھەموو بینەرانی سەرسام كرد بۆ ئەو بەھرەیەی كە ھەی بوو كە فێڵ كردن و گۆڕینی كەسایەتی خۆیی بۆ بە بەشتكی گرنگی ژیانی ..

سەرچاوە

‏content.time

Back to top button