تەواو ئاشكرا بوو بەهۆی چ باڵندەیەكەوە ئەو فایرۆسە گواستراوەتەوە

 

تەشەنەكردنی فایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان وای كردووە سەنتەرە پزیشكیەكان و توێژەرە جیهانیەكان هۆكاری بڵاو بوونەوەكە دەستنیشان بكەن و لەو بارەیەوە رایانگەیاندووە” بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆى باڵندەیەکى بازاڕى باڵنەدەکانى شارى ووهان” بووە.

 

دەسنیشان كردنی هۆكارەكان بەشێكی سەرەكی نزیك بوونەوەیە لەچارەسەری لەو بارەیەوە توێژەرانی هیمایان بەوە کردووە ” شەمشەمەکوێرە لەپشت ئەو کارەساتەى شارە چینیەکە بێت و دواتر بەجیهاندا بڵاوبووەتەوە”.

 
بەگووتەى پیتەر داسزاک، بەرێوەبەرى رێکخراوى ئیکۆ هێڵس، تایبەتمەند بەکاروبارى تەندروستى، کە ١٥ ساڵە توێژینەوە لەنەخۆشییە گواستراوەکانى ئاژەڵان بۆ مرۆڤەکان لەچین  كار دەكات ” شەمشەمەکوێرەى ناسراوە بە (هاوشێوەى ئەسپ)، هۆکارى یەکەمە بۆ گواستنەوەى ئەو نەخۆشییە”.
 
بەپێی زانیارییەکانى داسزاک ” ئەگەر ئەو تیورە ڕاست بێت، ئەوا ئەو باڵندەیە، جگە لەو ڤایرۆسە، لیستێکى گەورەتری میکرۆبی مەترسیداری هەڵگرتووە، چونکە شەمشەمەکوێرە عەمبارێکى گەورەى ڤایرۆسە لەنێو ئاژەڵە گیاندارەکان”.
Back to top button