وێنه … وه‌زاره‌تى شاره‌وانى : کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر به‌رده‌واممه
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كاركردن له‌به‌شى یه‌كه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر كاركردن تێیدا به‌رده‌واممه.
رایده‌گه‌یه‌نن ، لە سۆنگەی بایەخدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە دروستکردن و نۆژەنکرنەوەی شەقامەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا کارکردن لە قۆناغی یەکەمی شەقامی ۱٥۰ مەتریی هەولێر بەردەوامە و بەشێوەیەکی بەرچاویش کارکردن تێیدا پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیوە کە بە تەواوبوونی دەبێتە هۆی ئاسانکارییەکی باش بۆ هاتوچۆی شوفێران و جوڵەی بازرگانی و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەناو شاری هەولێردا.
شەقامی 150 مەتریی هەولێر درێژییەكەی زیاتر لە 70 كیلۆمەتر دەبێت، قۆناغی یەکەمی کە ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە لە ڕێگەی بەحركەوە تا شەقامی پیرمام و لەوێشەوە بۆ شەقامی كۆیە جێبەجێ دەكرێت و دوای ئەوەش بە دەوری شاری ھەولێردا دەچێت تا كۆتایی دێت.
شەقامی 150 مەتریی ھەولێر پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گرنگە، چونكە زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری ھەولێر بە سەنتەری شارەوە دەبەستێتەوە و سیمایەكی جوانتریش بە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبەخشێت وێڕای ئەوەی ئاسانكاری زۆر بۆ ھاووڵاتییان و شوفێران و جوڵەی بازرگانی دەکات.