په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران ده‌كات

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان تاوتوێ دەكات و كۆتاییش بە خولی پاییزەی خۆی دەھێنێت.

بەگوێرەی بانگھێشتنامەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی كردووە، كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی كانوونی دووه‌می 2020، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

له‌ باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانیشه‌وه‌ هاتووه‌: تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە تاوتوێكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان، كە چەند ساڵێكە لەلایەن عیراقەوە نادرێنە جوتیارانی كوردستان و وێڕای چەندین ھەوڵ، ھیچ ئەنجامێك نەبووە.

ھەروەھا پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆتایی بە خولی پاییزەی دەھێنێت و مانگێك دەكەوێتە پشووەوە.

پێشتر بەھۆی پڕۆژەیاسای چاكسازی، پەرلەمانی كوردستان خولی پاییزەی درێژكردبووەوە.

Back to top button