لەبەغدا رووبەڕوبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویدا

رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی عێراق روویدا و پۆلیسێک و ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربوون.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنیەکانی بەغدا رایگەیاندووە، لەناو گۆڕەپانی خەلانی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی، ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکان، 15 پۆلیس و خۆپیشاندەر برینداربوون.