کۆرۆنا لە سەرهەڵدانەوە تا ئێستا.. لە 24 کاتژمێردا 38 کەس گیانیان لەدەستداوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێراییەکی چاوەڕواننەکراو بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە چین 38 کەس گیان لەدەستداوە.

حکومەتی چین رایگەیاند، لە سەرتاسەری وڵاتدا، تاکو ئێستا 178 کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەشی تووشی ڤایرۆسەکە بوون ژمارەیان گەیشتووەتە حەوت ھەزار و 711 کەس.

هەزار و 370 کەس لەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون بارودۆخیان قورسە.

ژمارەی ئەو کەسانەی گومان دەکرێت تووشی ڤایرۆسەکە بووبن، گەیشتووەتە 12 ھەزار و 167 کەس.

81 ھەزار و 947 کەس بە گومانی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ توشبووان و گومانلێکراوانی ڤایرۆسەکەدا ھەیە، خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

لە ھەرێمی ھۆنگ کۆنگ 10 کەس و لە ھەرێمی ماکاویش 7 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرتاسەری چیندا هەزار و 737 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.

لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تاکو ئێستا، 124 کەسی تووشبوو چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرکراون.

جیھان

ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە

تایلەند 14 کەس

یابان 11 کەس

سەنگاپورە 10 کەس

مالیزیا 7 کەس

ئوسترالیا 7 کەس

فەڕەنسا 5 کەس

ئەمریکا 5 کەس

ئیمارات 4 کەس

کۆریای باشور 4 کەس

ئەڵمانیا 4 کەس

کەنەدا 3 کەس

ڤێتنام 2 کەس

کەمبۆدیا، نیپاڵ، فینلەندا و سریلانکا 1 کەس

سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکە…

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، لە ١٢ی کانونی یەکەمی 2019 لە شاری وھانی سەر بە ویلایەتی ھوبەی وڵاتی چین تۆمارکرا.

لە 31 ی کانونی یەکەمدا، 27 کەس بەھۆی مامەڵەیان لە بازاڕێکی فرۆشتنی خواردنە دەریاییەکانی شارەکەدا، تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەو ھۆیەشەوە بڕیاری داخستنی بازاڕەکە درا.

دوای ئەوەی لە 22 ی کانونی دووەمەوە ڤایرۆسەکە شاری وھانی تێپەڕاند و گەیشتە شارەکانی دیکەی چین، لە 17 شار و شارۆچکەدا، ھۆکارە گشتییەکانی گواستنەوە داخران.

Back to top button