بۆگدانۆڤ ئامانج و ناوەرۆکی سەردانی خۆی بۆ هەولێر بۆ ڕاگەیاندنەکان باس دەکات
لە داهاتوویەکی نزیکدا پێوەندییەکانی هەولێر و رووسیا روو لە ئاستێکی بەرزتر دەکات .
میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی کۆبوونەوەکانمان لە هەولێر گرینگی تایبەتی هەبوو ، بەم نزیکانەش ئەنجامی ئەم سەردانەمان کاریگەری ئەرێنی لە سەر پێوەندییەکانی نیوان هەولێر و مەسکۆ دەخاتە ڕوو .
بۆگدانۆڤ لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت لەم سەردانەی هەولێر دا دۆخی ناوچە بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا وەک پێویست کاردانەوەمان بۆ ئال و گۆڕەکانی ناوچەیی هەبێت .
سەبارەت بە بوونی کۆمپانیاکانی رووسیا لە هەرێمی کوردستان گووتی ، ئەوان لە چالاکی خۆیان بەردەوام دەبن و حکومەتیش پشتهیریان دەکات .