نتانیاهوو لە کاتی گەڕانەوە لە واشنتۆن سەردانی مەسکۆی کرد

بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە سەردانی مەسکۆی کرد بۆ باس کردنی وردەکاریەکانی پرۆژەی ئاشتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست لە گەڵ ڤیلادمیر پۆتن ، بۆئەوەی لە گەڵ رووسیاش بگەنە ڕێکەوتن .

 

هاوکات بنیامین نتانیاهوو سەبارەت بە ژنێکی زیندانیکراوی ئیسرائیلی لە رووسیا قسەی کرد کە بە تاوانی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیر کرابوو .

 

وردەکاری ئەم کۆبوونەوە ، کە ئاخۆ لە گەڵ رووسیا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن یا خود بە پێچەوانە ، ئێستا ئاشکرا نەکراوە ، بەڵام ئەو ئافرەتە ئیسرائیلیەی لە رووسیا زیندانی کرابوو ، ئەمڕۆ ئازاد کرا

Back to top button