ماکرۆن : ئەردۆگان ڕێکەوتەنامەی بەرلینی پێشێل کردووە

ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا تورکیا تاوانبار دەکات بە پێشێلکردنی ڕێکەوتە نامەی بەرلین و دەڵێت بە پێی ئەو ڕێکەوتنە تورکیا بۆی نەبوو ڕاستەوخۆ دەستوەرداتە کاروباری ناوخۆیی لیبیاوە .

 

ماکرۆن دەڵیت بەرێکردنی کەشتیەشەرکەرەکان و میلیشیاکانی سەر بەتورکیا بۆ لیبیا نموونەیەکی بچووکی ئەو پێشێلکارییەن .

 

سەرۆکی فەڕەنسا لە کاتی کۆبوونەوە لە گەڵ کیریاکووس میتسۆتاکیس . سەرۆک وەزیرانی یۆنان گووتی : ڕێکەوتنی دەریایی ئەم دواییە لە نێوان تورکیا و حکومەتی ویفاقی نشتیمانی لیبی تاپۆیەکی ساختەکراوەو هیچ بایەخێکی یاسایی نییە

Back to top button