نەتەوە یەکگرتووەکان توندو تیژی لە ئاستی خۆپیشادەران لە عێراق گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار
ئەمڕۆ پێنج شەممە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان ڕاگەیاند ، دۆخی عێراق بەرەو ناسەقامگیری دەڕوات و توندو تیژیەکانیش لە ئاستی خۆپیشاندەران گەیشتۆتە ئەو پەڕی مەترسی و لادان لە هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ .
پلاسخاری گووتی : تا ئەو کاتەی توند و تیژی دژی خۆپیشاندارن بەردەوام بێت کێشەکان چارەسەر ناکرێن و عێراق بەرەو هەڵدێر دەچێت .
پلاسخارت لە کۆتایی قسەکانیدا روو لە حکومەت و هێزەکانی ئەمنی عێراق دەکات و دەڵێت کوژرانی گەنجانی خۆپیشاندەر جێگەی قەبوڵ کردن نییە .