خۆپیشاندەرانی کەربەلا : هادی عامری وسەدر پاشکۆی ئێرانن

خۆپیشاندانەکان  لە کەربەلا بەردەوامەو ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ دروشمەکان روویان لە هادی عامری و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بوو .

 

خۆپیشاندەران دژایەتی خۆیان بۆ پاڵاوتنی محەممەد عەلاوین بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەربڕی  و هادی عامری و سەدریان بە سەولەخۆر و پاشکۆی ئێران ناو برد .

 

هاوکات خۆپیشاندەران داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە بەرانبەر کوشتن و ڕفاندنی خپیشاندەرانی عێراقی بێدەنگ نەبن و دەنگیان بە کۆمەڵگەی جیهانی بگەێننەوە .

Back to top button