دوای ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ بایرن بووه‌ پاڵه‌وانی ساڵ

خواكوڕك

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 21/12/2016 لەمیانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییەكانی گەڕی (17)ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ یارییە لووتكەكەی بە ئەنجامی (3 – 0) لە یانەی لایپزیگ بردەوە و بووە پاڵەوانی ساڵی (2016).

گۆڵەكەی بایرن میونخ له‌لایه‌ن یاریزانان (تیاگۆ ئەلكانتارا و چابی ئەڵۆنسۆ و لیفاندۆفیسكی) تۆماركران، هەر لەیارییەكە یاریزانی یانەی لایپزیگ (فورسبێرگ) بەكارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا.

یانەی بایرن میونخ توانی خاڵەكانی بۆ (39) خاڵ به‌رزبكاته‌وه‌ و بە جیاوازی (3) خاڵ پێش یانەی لایپزیگ دێت و بووە پاڵەوانی ساڵی (2016) بەڵام پێویستی بە یەك سەركەوتنی دیكە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی قۆناغی یەكەم.

Back to top button