دادوەرێکی عێراقی: هەرێمی کوردستان وەک فەرەنساو به‌لجیكای لێ دێت

پالپشت به دۆخی سیاسی عێراق و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه دادوه‌رێكی عێراقی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێی وایه، عێراق دابه‌شی سه‌ر سێ هه‌رێم ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا پێش ده‌كه‌وێت و هه‌رێمی شیعه‌كانیش وه‌ك گونده‌كانی به‌نگڵادیش ده‌بێت.
مونیر حەداد دادوەری عێراقی کە سەرپەرشتیی لەسێدارەدانی سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعسی کرد، لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی عێراقی، رایگەیاندووە، داهاتووی عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا دێت .
ئه‌و دادوه‌ره‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه‌کە پێی وایە عێراق بەسەر سێ هەرێمدا دابەش دەبێت، کە بریتین لە کوردستان، عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە، پێی وایە ئەگەر دەسەڵاتداران بەم شێوەیەی ئێستا عێراق بەڕێوە ببەن، ئەوا ئەو وڵاتە بەم شێوە دابەش دەبێت: – هەرێمی کوردستان وەک فەرەنسا، بەلجیکا و یۆنانی لێ دێت. – هەرێمی سوننە وەک کوێت و ئیماراتی لێ دێت. – هەرێمی شیعە وەک گوندێک لە گوندەکانی بەنگلادیشی لێ دێت.