بلێسه‌ جه‌بار: هه‌مواری په‌یره‌ومان ته‌واو كرد ئیتر بیانتووی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیشمان بڕی ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان لێبگه‌رێن

 

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند بوو كه‌ ناكۆكی قول هه‌یه‌ له‌ نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ددواتریش ژنه‌ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوسیویه‌تی ئه‌وه‌ په‌یره‌وی ناوخۆ هه‌موار كرایه‌وه‌ ئه‌و بیانووه‌ش نه‌ما بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌مان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و هاوكات ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی دوای چوارد كۆبوونه‌وه‌و به‌ به‌شداری چه‌ندین كه‌سی یه‌كێتی توانیمان په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكه‌ین، كه‌ هه‌نگاوێكی قورس بوو.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شنوسێت ئه‌وه‌ په‌یره‌و هه‌موار كرا ئیتر به‌ بیانووی ته‌واونه‌بوونی په‌یڕه‌وه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دوانه‌خرێت هه‌روه‌ها هۆشداری دا كه‌ با چیتر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی نه‌خرێته‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.

هاوکات نایشارێتەوە کە تەنیا بە نووسینەوەی پەیڕەو، ناتوانن ڕێگە لە بەرژەوەندیخوازەکانی نێو سیاسەت بگرن.

Back to top button