ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا سه‌پاند
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له چه‌ند ساڵی رابردوو سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند له چه‌ند سێكته‌رێكی جیاواز ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه سزای نوێیان به‌سه‌ر سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر سالحی سه‌پاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه ئیداره‌ی تره‌مپ سزای به‌سه‌ر رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌دا سه‌پاندووه به ئامانجی وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم.