لە قەرەتەپە داعش ژمارەیەک هاوڵاتی ڕفاند
دوای ئەوەی جموجۆلەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زیادی کرد، کردەوە تیرۆرستیەکانیان ڕوو لە زیاد بوونە.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەمێک لەمەوبەر چه‌كداری داعش بازگه‌یان لە سنوری قەرەتەپە داناوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه رفێندراوان، خه‌ڵكی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قینن.