سودە گرنگەکانی خواردنی جگەر بۆ تەندروستی

چەند توێژەرێکی بریتانی تویژینەوەیان لەبارەی کاریگەری خواردنی جگەر بۆ سەر تەندروستی ئەنجامدا، چەند سودێکی گرنگی جگەریان بۆ دەرکەوت.

بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، تەندروستی چاو دەپارێزێت و رێگری دەکات لە لاوازبونی بینایی، پێست بە جوانی و تەندروستی دەهێڵێتەوە.

جگەر رێژەیەکی زۆر لە ئاسنی تێدایە، هەروەها ماسولکەکانی جەستە بەهێزدەکات، مێشک چالاکتر دەکات، وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت.

ماددەی مس، کە لە جگەردا هەیە دەبێتە هۆی بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستە، هەروەها یارمەتی دروستکردنی کۆلاجین دەدات، کە بۆ ئێسک، جومگەکان، قژ، پێست، نینۆک بەسودە.

وە هەروەها سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین B، بەتایبەتی ڤیتامین B12، کە وادەکات جەستە هەست بە وزەیەکی زیاتر بکات، بەسودە بۆ ئەو خانمانی دوگیان و شیردەر.

 

Back to top button