بارسێلۆنا سەبارەت بە کڕینی هێرشبەرێکی بۆ شوێنی سوارێز بڕیاری خۆی دا

دوێنێ  چەند کاتژمێرێک لە داخستنی دەرگاکانی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە کڕیمی هێرشبەرێک بۆ شوێنی لویس سوارێوز کەپێکانی هەیە، بڕیاری خۆی دەرکرد.

بەرنامەی (ئیل چێرنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ڕایگەیاند کە یانەی بارسێلۆنا نایەوێت هیرشبەرێکی ئاسایی بۆ شوێنگرتنەوەی سوارێز بکڕێت، بۆیە بڕیار لای بەرپرسانی یانەکە ئەوەیە کە دەبێت هێرشبەرێکی نایاب بکڕن ئەگەر نا چاوەڕێ دەکەن تا لە وادەی گواستنەوەی هاوینە هێرشبەرێکی شایستە بۆ ڕیزەکانی یانەکە بگوازنەوە، لێرەدا (لاوتارۆ مارتینێز)ی هێرشبەری ئینتەر میلان و چەندین ناوی دیکە جگە لە گەڕانەوەی نێیماریش بژاردەدەبن بۆ بەردەم بارسێلۆنا تا ڕێگایەک هەڵبژێرێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی بارسێلۆنا بەوەی کە نەچن گرێبەست لەگەڵ بواتینگێکی دیکە واژۆ بکەن، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بارسێلۆنا دۆسان تادیچی هێرشبەری ئەیاکس و بیراردی هێرشبەری یانەی ساسۆلۆی کردوەتە وەک ڕێگاچارەی یەدەگ دیاری کردوە، دوای ئەوەی گفتوگۆکانی گواستنەوەی (مۆرینیۆ) لە ڤالەنسیا بۆ بارسا شکستی خوارد.

Back to top button