هیومان راتیس وۆچ: په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ چه‌كداركردنی منداڵان

خواكوڕك

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/12/2016 رێكخراوی مافی فرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا باسی سه‌رپێچیه‌كانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌ جه‌نگدا و ده‌ڵێت، پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ چه‌كداركردنی منداڵان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) هاتووه‌، پێویستە پەکەکە بە چەکدارکردنی منداڵان رابگرێت و سەرکردە مەیدانییەکانی تێبگەیەنێت، کە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕەکاندا “تاوانی جەنگـە”.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، له‌رێگه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چەندین منداڵی شنگال دواون و دەرکەوتووە بەشێکیان نێردراونەتە بەرەکانی شەڕ و بەشێکیشیان پاسەوانییان پێکراوە یاخود چەکیان پێ خاوێن کراوەتەوە.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی نێو راپۆرته‌كه‌، له‌ماوه‌ی رابردوو هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) نۆ منداڵیان له‌ شه‌نگال چەکدار کردوون، بەڵام چوار منداڵ لەوانە هەڵاتوون و ریزەکانی هەپەگەیان بەجێ هێشتووە.

راپۆرته‌كه‌ ئاشكراشی ده‌كات، کە لە ساڵی 2013، 20 کچ و کوڕی خوار تەمەنی 18 ساڵی لە شاری هەڵەبجەوە چوونەتە ریزەکانی پەکەکە و 38 منداڵی دیکەش لە هەمانس اڵ، لە ریزەکانی پەکەکە هەڵاتوون و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی (یه‌به‌شه‌) ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی رابردوو 20 منداڵیان لە ریزەکانی یەکینەکانی بەرگری شنگال (یەبەشە)، کە میلیشیایەکی سەر بە پەکەکەیە به‌شداری پێ كردووه‌، وێڕای بەکارهێنانی قوتابخانەی ناوەندیی تەئمیمی کوڕان وەک بارەگایەکی سەربازی.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بەشێک لەو منداڵانەی چوونەتە ریزی میلیشیای یەبەشە، تەمەنیان لە خوار 15 ساڵیشەوە بووە و حکوومەتی عێراقیش چەک و مووچەیان بۆ دابین دەکات، لە چوارچێوەی بودجەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

Back to top button