كۆمكاری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی گرنگی له‌باره‌ی رژێمی سوریادا

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/12/2016 كۆمكاری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا له‌سه‌ر رژێمی سوریا به‌ (تاوانباری جه‌نگ دژی گه‌له‌كه‌ی) ده‌ستنیشانكرد له‌و وڵاته‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیا و قه‌ته‌ریش پشتیوایان لێكرد و روسیاش دژی وه‌ستایه‌وه‌.

ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 172 نوێنه‌ری وڵاتان ئه‌نجامدرا، تیایدا 105 وڵات ده‌نگیان به‌ بڕیاره‌كه‌دا و 52 وڵاتیش پارێزیان له‌ بڕیاره‌كه‌ كرد، و 15 وڵاتیش دژی بڕیاره‌كه‌ وه‌ستانه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی كۆمكاری گشتی، نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و سعودیا به‌شداریان تیادا كرد و رایانگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ په‌یامێكی روونه‌ بۆ هه‌ر رژێم و ده‌سه‌ڵاتێك دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات. و له‌ماوه‌ی داهاتوو رژێمی سوریا باجی كاره‌كانی ئێستای ده‌دات.

هه‌ر له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری رووسیا دژی بڕیاره‌كه‌ وه‌ستایه‌وه‌ و به‌ نادادپه‌روه‌ری له‌قه‌ڵه‌میدا، هه‌روه‌ها به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌.

Back to top button