ئه‌مریكا ئاشكرایكرد .. ژماره‌یه‌كى زیاتر له‌ سه‌ربازه‌كانى له‌ موشه‌كبارانى ئێران برینداربوونه‌

سوپاى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌كى زیاتر له‌ سه‌ربازه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى (عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د) برینداربووه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌ ژماره‌ى پێشوو زیاتر كه‌ رایگه‌یاندبوو.

تۆماس كامپڵ وته‌بێژ به‌ ناوى پنتاگۆن رایگه‌یاند : له‌ سه‌رژمێرییه‌كى نوێ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ، كۆى گشتى برینداره‌كانى موشه‌كبارانى ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌ عێراق بریتین له‌ (64) سه‌رباز.

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، برینداره‌كان به‌ده‌ست پێكانى سوكى ده‌ماغ یان سه‌رئێشه‌ ده‌ناڵێنن روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆى 64 بریندار ، تاكو ئێستا 39 سه‌رباز گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ خزمه‌تى خۆیان.

 

Back to top button