مامۆستایەک کە بە تۆمەتی کوشتن لە زیندان دابوو ئازاد کرا

بە پێی هەوالێک کە لە لایەن وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە مامۆستا عەلی عەبدوڵڵابە ماوەی چەند رۆژێک بوو بە تۆمەتی کوشتن دەست بەسەر کرابوو ئازاد کرا .

 

 

عەلی عەبدوڵلا کە مامۆستای مەکتەبییە لە شارۆچکەی چۆمان ، تەمەنی 30 ساڵە و لە بەر ئەوەی هاوشێوەی ناوی تۆمەتبارێک بووە کە 25 ساڵ پێشتر لە شاری کۆیە تاوانی کوشتنی ئەنجام داوە دەستبەسەر کرابوو لە لایەن پۆلیسەوە .

 

لەمبارەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو کەس و کاربەدەستانە دەکات کە بەو پەڕی دلسۆزییەوە کارەکانیان ڕایی کردووە بۆ ئازاد کردنی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا

 

دەقی نوسراوی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە

ئەمڕۆ ، ۳۱ ی ۱ ، پاش پەیوەندیکردن بە جەنابی وەزیری ناوخۆ ، کاک رێبەر ئەحمەد ، و بەڕێزان کاک فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و عەمید عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە و مامۆستا شەهێن بەڕێوبەری پەروەردەی کۆیە ، دواجار بەفەرمانی جەنابی وەزیری ناوخۆ بریاردرا کە مامۆستا عەلی عبداللە احمد ، کەبەهۆی لێکچوونی ناوەکەی لەگەڵ ناوی کەسێکی دیکە کە فەرمانی گرتنی هەیە بە ماددەی ٤۰٦ ی یاسای سزادانی عێراقی ، رێککاری پێویست بۆ ئازادکردنی بگیرێتەبەر . سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ناویان هاتووە ، سوپاس بۆ مامۆستا شەهێن بەرێوبەری پەروەردەی کۆیە کە رامانسپارد بەدواداچوون بکات و کاری پێویستی ئەنجامدا وەلەڕێگای تەلەفۆنی بەڕێزیانەوە قسەم لەگەڵ مامۆستا عەلی کرد و لەهەواڵیم پرسی. سوپاس بۆ بەڕێز دادوەر کە ئامادەبوو دۆسیەکەی لەپۆلیس بۆ رەوانەبکرێت بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئازادی بکات.

Back to top button