کۆرۆنا رووسیاشی خستە مەترسییەوە

 

رووسیا لە هەواڵێکی بە پەلەدا ، داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات ، ڕێنماییەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن چوونکە  دوو حاڵەتی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات ئەو دووکەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، هاوڵاتی چینین کە لەو وڵاتەدا ماونەتەوە .

 

یەک لە تووشبووان لە هه‌رێمی زابایكالیه‌ی سیبیریا تۆمار كراوه‌ و دووه‌میشیان له‌ كه‌رتی تیومینی ئۆراڵ تۆمار كراوه

 

حکومەتی رووسیا بۆ ڕێگری لە بەربڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ چین ڕاگرت .

Back to top button