کۆبوونەوەی بەپەلەی یەکێتی عەرەب بۆ تاوتوێی ( سەودای سەدە ) بە سەرۆکایەتی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باس لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی یەکێتی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عێراق دەکات .
ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات عێراق بەشی سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەی لە ئەستۆیە کە تایبەتە بە تاوتوێی پرۆژەکەی ئەمریکا ناسراو بە ” سەودای سەدە ” بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین .
بە وتەی حیسام زەکی ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی عەرەبی ئەو کۆبوونەوە نائاساییە رۆژی شەممەی داهاتوو بەرێوە دەچێت .
پرۆژەی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل رۆژی سێشەممە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بە ئامادە بوونی بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ڕاگەیاندن کرا ، کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی لەمبارەوە تا ئێستا روونی پێوە دیار نییە