وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا: له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/8-1.jpg)
له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش وڵاتی ئیتاڵیا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری نارده هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تا ئێستاش به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان و مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا رایده‌گه‌یێنێت كه توانیومانه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره له عێراق به‌ده‌ست بهێنین و ئاماده‌نین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ده‌ست بده‌ین.
لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیویانە ئەرکی گرنگ بەجێبگەیەنین.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا راشیده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه‌كانی ئیتالیا له عێراق ده‌مێننه‌وه و رێگه ناده‌ین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ده‌ستیان بده‌ین، كه به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ده‌ستمان هێناون.