لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و ده‌ستیان به‌ دانانه‌وه‌ی چادره‌كان كرد له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشووتر لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون له‌سه‌ر داوای موقته‌دا له‌ نێو خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كشانه‌وه‌ی به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان .

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ له‌ په‌یامیكیدا رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ گه‌نده‌ڵكاران بدرێته‌ دادگا، هاوكات داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان و دژ به‌ حكومه‌ت خۆپیشاندان به‌رده‌وامی پێبده‌ن.

دوای په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ینی موقته‌دا سه‌در، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌لێشاو به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایی ته‌حریر له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا به‌ڕێكه‌وتنه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ دانانه‌وه‌ی چادره‌كانیان كرده‌وه‌.

Back to top button