پارەی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری لە سلێمانی 2 ملیار دۆلاریش زیاتری پێویستە بەهۆی قەرەبووكردن
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای سلێمانی بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، كێشە لە پێدانی پارە بۆ پارێزگای سلێمانی نیە، چونكە دەتوانرێت لەگەڵ كۆمپانیاكاندا چارەسەر بكرێت، بەڵام كێشە لە قەرەبووەكانی ئەو شەقامەدایە، كە ئەگەر ئەم شەقامە دروست بكرێت قەرەبووی نەخشەی شەقامەكە زیاتر لە 2 ملیار دۆلاری دەوێت.
سەرچاوەكە بەهۆی هەستیاری باردۆخەكە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگەیاندووە، ماستەر پلانی سلێمانی بۆ بەرپرسانی یەكێتی ئاشكرا بووە، هەموویان هەستاون پرۆژەیان لەسەر ئەو شوێنانە ئەنجامداوە كە لەناو ماستەر پلانەكاندا شوێنی پرۆژی ستراتیژین ئەم شوێنەش ئەگەر شەقامی 100 مەتری تێدا ئەنجام بدرێت قەرەبووی 2 ملیار دۆلاری پێویستە”.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تەواو بەرپرسانی یەكێتی جگە لەوەی داهاتی سلێمانیان لە چەند ساڵی رابردوو دابەشی سەر خۆیان كردووە و بۆ شەخسی بەكاریان هێناوە، شوێنە ستراتیژیەكانی ناو ماستەر پلانیشیان هەمووی داگیر كردووە، لەسەر خۆیان تاپۆیان كردووە و پرۆژەیان لەسەر ئەنجام داوە.
سەرچاوەكە دەشلێت، ئەگەر خەڵكی سلێمانی ماستەرپلانی شارەكەیان دەبینن دەزانن كە چیان بەسەر ئەو شارە هێناوە، بۆیە هیچ پرۆژەیەك لەم سلێمانیەدا بەئاسانی ناكرێت، قەرەبووی لە تەرخانی پارەی پرۆژەكە زیاترە دەبێت.