چین داوای 200 ملیۆن ده‌مامك له توركیا دەکات
دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، داخوازی له‌سه‌ر ده‌مامك له‌و وڵاته زیادی كردووه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی توركیا له یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانیی و پیشه‌سازیی توركیا ده‌ستیان كه‌وتووه، به‌رپرسانی چین له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا داوای 200 ملیۆن ده‌مامكیان له كارگه پزیشكییه‌كانی توركیا كردووه.
توركیا كه هه‌نارده‌كاری ده‌مامكه، یه‌كێكه له‌و وڵاته سه‌ره‌كیانه‌ی چین داوای دابینكردنی ده‌مامكی لێكردووه، به‌و هۆیه‌وه كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له‌و وڵاته زۆر سه‌رقاڵه و ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی ده‌خوازن داواكاری چین دابین بكه‌ن به به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن.
پارێزگای ئیزمیر كه زۆرترین و گه‌وره‌ترین كارگه پزیشكییه‌كانی توركیا له‌خۆ ده‌گرێت و “پێشه‌نگه” له به‌رهه‌مه پزیشكییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ كار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی داخوازی چین.
هاوكات كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، زۆنگوڵداك و ده‌نیزلی به‌هه‌مان شێوه سێ شه‌فت كارده‌كه‌ن به‌بێ وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا 200 ملیۆن ده‌مامك هه‌نارده‌ی چین بكه‌ن.