میمی خەونی خۆی هێنا دی و گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی واژۆ کرد

دوای ئەوەی چەندین گرێبەستی یانەکانی قەتەر و سعوودیەی ڕەتکردەوە، لە کۆتاییدا موهەنەد عەلی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی دوحێلی قەتەر کە بە (میمی) ناسراوە گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی واژۆ کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕە وەرزشییە عێراقییەکان و کەناڵی ئەلعراقیەی وەرزشی میمی بۆ دووساڵ و نیو گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەی (بۆرتیمیۆ نینسی) پورتوگالی واژۆ کردوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە میمی گەیشتۆتە پورتوگال و بڕیاریشە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەش بە میدیاکان بکرێت و بۆ 9-2-2020 یەکەمین یاری خۆی بەرانبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە ئەنجام بدات، ئەو گرێبەستەش دوای ئەوە هات کە میمی بریکاری کارەکانی خۆی لە (بەهرۆز)ی ئێرانی بە (کریستیان ئەمیلی)ئیتالی گۆڕی و خەونەکەی خۆی هێنایە دی.

جێی ئاماژە پێکردنە میمی تەمەنی 19 ساڵە و لەو ساتەدا باشترین گۆڵکاری ئێستای هەڵبژاردەی عێراقە و چاوەڕێ دەکرێ داهاتوێکی گەشی هەبێت.

نتيجة بحث الصور عن میمی خەونی خۆی هێنا دی و گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی واژۆ کرد"

 

Back to top button