ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حدكا یەكێتی پێمان دەلێن لەكۆیە نەمێنن
خواكوڕك
هەر لەسەر تەقینەوەكەی بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان، جعفەر حامیدی ئەندامی پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو دەلێت، من نزیكەی سێ مانگ بەر لەئێستا بە كاك مستەفا هجری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانم گوت، دوو پیلان هەیە كە لەدژی دیموكراتەكان دەكرێت بەتایبەت لە كۆیە و دەلێت چەند كەسێك لەرێگای كەركووك و تەقتەقەوە دەیانەوێت بێنە ژوورەوە و حزبەكانی دیموكرات بەئامانج بگرن.
هەروەها حامیدی دەلێت دەبێت دیموكراتەكان خۆیان كۆبكەنەوە، دەلێت ئەو شوێنانە بەواقیعی لەبەردەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیە و دەلێت جار و بار ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دەلێن ئەو شوێنانە لەژێر دەستی ئێمە دایە، جارێك پێیان دەلێن لێرە مەمێنن جارێك دەلێن دەبێت پارێزگاری شوێنە جێگیرەكانی ئۆدوگای حزبەكانی رۆژهەڵات ئێمە دەیكەین، كەچی ئەوە دۆخەكەیە بۆیە دەبێت ئاسایشی ئۆردۆگای حزبەكانی رۆژهەڵات بدرێت بە پێشمەرگەكانی ئەو حزبانە بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆیان بپارێزن و هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵ پۆلیس و ئاشایش، نەك ئەوەی بنكەی پۆلیس وئاسایش لە نزیك بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بێت.