ڕوسیا .. له‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌وامى خوێندن ڕاگیرا
له هه‌رێمى زهبایكاڵى ڕوسیا ده‌وامى قوتابخانه و خوێندنگه‌كان له‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاده‌گیرێت، داواكارى گشتى سنوره‌كه‌ش ده‌ڵێت، ڕێگریده‌كه‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه.
به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى حاڵه‌تێكى توشبوو به ڤایرۆسى كۆرۆنا، ده‌وامى قوتابخانه‌كان له هه‌رێمى زهبایكاڵى ڕوسیا ڕاگیرا و سه‌رجه‌م چالاكى و كاره ڕێكخراوه‌ییه‌كان له‌و ناوچانه ڕاگیران.
ئه‌لیكسانده‌ر ئوسیبوف، داواكارى گشتى هه‌رێمى زهبایكاڵى ڕوسیا به كه‌ناڵ 24ى ئه‌و وڵاته‌ى ڕایگه‌یاند، پێموایه له سنوره‌كه‌دا كه‌سى پسپۆڕ و پێویست هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى بڵاونهبونهوه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئه‌وه له كاتێكدایه، له وڵاتى ڕوسیا، دوو حاڵه‌تى توشبون به نه‌خۆشى كۆرۆنا تۆماركران، یه‌كێكیان له هه‌رێمی زهبایكاڵ و ئه‌ویدیكه‌یان له پارێزگاى تیومێنسكى تۆمار كران، حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش سنوره‌كانى به‌ڕووى چیندا داخست و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرت.