پهیامێكی ئاگاداركردنهوه له وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستانهوه بۆ هاوڵاتیان
وەزارەتی ناوخۆ لە پەیامێدا، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەم کاتەدا سەردانی چین نەکەن.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی هەرێم و داوایان لێدەکات، بۆ خۆپاراستنی خۆیان و رێگریکردن لە بڵاوبووونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتەکانیان بۆ وڵاتی چین رابگرن.
لە پەیامەکەیدا کە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاندووە، ئەو کەسە بیانییانەی لە ١٤ی کانونی دووەمەوە سەردانی چینیان کردووە، هاتنە ژوورەوەیان لە دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەیە.
ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمیش لە وڵاتی چینەوە دەگەڕێنەوە، دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە و لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمیش تیمی پزیشکی دادەنرێن.