بریتانیا: بە فەرمی لەیەکێتی ئەورووپا جیا بووەوە
شه‌وى رابردوو كاتژمێر 11:00 به‌كاتى گرینیچ، وڵاتى به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له یه‌كێتیى ئه‌وروپا جیابۆوه، ئه‌وه‌ش دواى 3 ساڵ له ریفراندۆمى ئه‌و وڵاته كه %52ى هاوڵاتیان ده‌نگیان به چونه ده‌ره‌وه دابوو، دواى بڕیاره‌كه‌ش له له‌نده‌نی پایته‌ختى ئه‌و وڵاته و شاره‌كانى دیكه ئاهه‌نگ گێڕدرا لەبەرامبەردا نەیارانی جیابوونەوە دژ بەبڕیارەکە رژانە سەر شەقام.
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا لەوبارەیەوە له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند “ئێستا ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه وڵات به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ین، برێگزت كۆتایى نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تاى هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كى نوێیه له‌مێژووى به‌ریتانیا”.
به‌پێى رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا، تا كۆتایى ساڵى 2020 كه كاتى كۆتایى ماوه‌ى گواستنه‌وه‌یه، هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیى ئه‌وروپا رونادات و له‌و ماوه‌یه‌شدا گفتوگۆكانى نێوانیان بۆ چۆنێتى په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن رێكه‌وتن له‌سه‌ر بازرگانیى ئازاد و پاراستنى هاریكاریى نێوانیان له‌چه‌ندین بواردا بكه‌ن، پێش هه‌موو شتێكیش بوارى ئه‌منى.
به‌ریتانیه‌كان ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانى وڵاته‌كه‌یان و یه‌كێتیه‌كه شكستى هێنا، ئه‌وا به‌پێى یاساكانى رێكخراوى بازرگانیى جیهانى باج له‌سه‌ر به‌ریتانیا داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ی نرخى كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان له‌و وڵاته.