ماڵپه‌ڕێكی عێراقی: ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاریده‌كرێن

دوای تێپه‌ڕینی دوومانگ به‌سه‌ر ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا ئێستا نه‌توانراوه كه‌سێك كاندید بكرێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه ره‌زامه‌ندی هێزه سیاسیه شیعه‌كان و خۆپیشانده‌رانی له‌سه‌ر بێت، له ئێستادا هه‌وله‌كان چڕكراونه‌ته‌وه ماڵپه‌ڕێكی عێراقیش ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز ئاشكرای كردووه‌كه لایه‌نه شیعه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و سەرۆک کۆماری عیراقیش ئه‌مڕؤ محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ ئەو پۆستە ڕادەسپێرێت.
ماڵپه‌ره‌كه لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاویکردەوە، دوای رێککەوتنی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق، محەمەد تەوفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕادەسپێرێت.