بەکارهێنانی دەمانچەیەك لە شێوەی کامیرای ڕۆژنامەنووسان بۆ کۆشتنی خۆپیشاندەران

 

لە دوای شکستی هەموو جۆرە توند و تیژیەك کە هێزە ئەمنیەکان و میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەکاریان هێنا بۆ کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان لە عێراق ، هەندێ لە چالاکوانان هۆشداریان دا لە کارێکی زۆر مەترسیدارتـر کە میلیشیاکان پەنایان بۆ بردووە و خۆیان وەك ڕۆژنامەنووس لە نێو خۆپیشاندەران حەشارداوە بەڵام لە ڕاستی دا چەکدارن و تەقـە لە ناڕازیبوان دەکەن

نهاد ئەحمەد عەبدولڵا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە فیسبوك بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەو کچەی جلی سووری لەبەر کردووە دەمانچەیەکی لایە لە شێوەی کامیرای ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران تیرۆر دەکات و پاشان شوێنەکە جێ دەهێڵیت و دواتـر هاوکارێکی ئەو کچە بە ماتۆرێکی تك تك قەوانی فیشەکەکان کۆ دەکاتەوە لە ڕێگای کۆچانێك کە موگناتیسی لێ بەستووە

سەرچاوە : الحــرە

Back to top button