خه‌سرۆ گۆران: ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاربدات پابه‌ندی ده‌بین
دوای زیاتر له دوومانگ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماری عێراقه بۆ راسپاردنی كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقیش داوای هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات و به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت ھەرچەندە لە ئێستادا ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا نین، بەڵام ئەگەر بكرێت پابەند دەبین.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه: “جگە لە مەرجەعی شیعەكانی عێراق، ئەمەریكاییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای ھەڵبژارنی پێشوەختەیان بۆ عێراق دەكرد و دەمێكە داوای ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەكرێت لە عێراق، بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێك نییە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە”.
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی گوتیشی: ” وەكو پارتی لەگەڵ ئەوەدا نین ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت، بەڵام ئێمە بەشێكین لە پەرلەمانی عێراق و ئەگەر بڕیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت، ئەوا ھەموو لایەنەكان ملكەچی جێبەجێكردنی دەبن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جەختی كردەوە: “ھەڵبژاردنی رابردووی عێراق لە ھەرێمی كوردستان ھیچ كێشەی نەبووە، بەڵام ئەگەر لە ناوچەی دیكەی عێراق كێشەی ھەیە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە وەك ھەرێمی كوردستان، تا ئێستاش دیار نییە خۆپیشاندەران رازی دەبن بە حكوومەتی نوێ یانیش جیددین لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە، وەلێ ئەولەوییەت بۆ پێكھێنانی حكوومەتێكی نوێ ئەوەیە، كاندیدەكەی سەر بە ھیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت، ئەگەر ئەوە نەكرا، دواتر بڕیار دەدرێت چی بكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكە”.