وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری: گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی نوێ كرده‌وه
دوای كۆتای هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌ستی نێوان فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد”.
شایه‌نی باسه له چه‌ند ساڵی رابردوو به هۆی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنێت و به بڕیارێكیش سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به هه‌میشه‌یی كردن.