سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: واستە نابێت لە پێدانی پڕۆژەكان و حكومەت خۆی ھاوكاریان دەبێت لە دابەشكردنی پڕۆژەكان بە شێوەیەكی یەكسان
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌به‌ر هێنه‌ری كوردستان كۆبوویه‌وه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه هه‌زار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ست پێده‌كرێن و هاوكات بڕیاردرا كه وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ لاوانی كوردستان بده‌ن، به‌رپرسێكی یه‌كێتی بهڵێندهرانش رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه كه واسته نابێت له وه‌رگرتنی ئه‌و پڕۆژانه.
سەرۆ دزەیی، بەرپرسی لقی ھەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: ئومێدێكی زۆر ھەیە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكاندا، ھەلی كار لە ھەرێمی كوردستان بۆ ھەزاران كەس بڕەخسێت و لەمەودوا حكومەت خۆی پڕۆژە ئامادە دەكات و پێویست ناكات بەڵێندەری پڕۆژەكە مامەڵە بكات بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی جێبەجێكردنی پڕۆژە، ئەوەش ھاوكاری و كارئاسانییەكی باشە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵینده‌ران كه رایگه‌یاندوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه كه له وه‌رگرتنی ئه‌و پڕۆژانه هیچ واستهیهك نابێت، بۆیه گەشبینە بەوەی پڕۆسەی ئاوەدانی بەشێوەیەكی فراوان دەست پێبكاتەوە.