لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵایی یاسایی لەسەر ۲٥ بەرپرسی عێراقی تۆمارکرا

 

دوای چەندین مانگ لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق کە بەهۆی بەریەککەوتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان زیاتر لە ٥۰۰ خۆپیشاندەر کوژراون، ئەمڕۆ بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە كوشتنی خۆپیشاندەران، لە دادگا نێودەوڵەتییەكاندا سكاڵا لەسەر 25 بەرپرسی عیراق تۆماركرا.

عەلی تەمینی شارەزای یاسایی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە ” سكاڵای یاسایی لەسەر 25 بەرپرسی عیراقی لە دادگا نێودەوڵەتییەكاندا تۆماركراوە، بەتۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراق،چونكە ئەو بەرپرسانە رەگەزنامەی بیانی-یان هەیە”.

ئەوشارەزایەی یاسا ڕاشیگەیاندووە “ئەو سكاڵایانە خاڵێكی گۆڕانكاری مەترسیدارە و لەوانەیە ئەنجومەنی ئاسایش ئەو دۆسیەیە رادەستی دادگای نێودەوڵەتی بكات، هەرچەندە عیراق پەیوەندی بە رێككەوتننامەی ساڵی 1998ی تایبەت بە دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتییەوە نەكردوە “.

Back to top button