سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌مڕۆ له‌ یادی شه‌هیدانی 1ـی شوبات گرنگترین شت یه‌كریزی ناوخۆییه‌

دوای تێپه‌ڕینی 16 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی 1ـی شوباتی ساڵی 2004 ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌دانانی تاجه‌ گولینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا رایده‌گه‌یه‌نێت كاره‌ساتی 1ـی شوبات هێڕشێك بوو بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  له‌ تویتێكدا له‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “ئه‌مڕۆ یادی قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و كرده‌وه‌ هێرش بوو بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و به‌هایانی كه‌ له‌ كوردستان به‌ به‌رزییه‌وه‌ رامانگرتووه‌”.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویته‌كه‌ییدا وێنه‌ی به‌شداری كردنی له‌ مه‌راسیمی ئه‌مڕۆی دانانی تاجه‌ گولینه‌ له‌سه‌ر گلكۆی شه‌هیدانی 1ـی شوبات داناوه‌و هاوكات نووسیویه‌تی ، ئه‌مڕۆ له‌ یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا گرنگترین شت یه‌كریزی ناوخۆییه‌”.

 

Back to top button