وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌ترسیه‌كانی خۆی له‌باره‌ی كۆنگره‌كه‌ی سلێمانی ده‌رده‌بڕێت
خواكوڕك
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 22/12/2016 وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆنگره‌یه‌كی نهێنی ئاینی له سلێمانی رایگه‌یاند، “ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ئاینی به به‌شداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ئاگاداری ئێمه كارێكی یه‌كجار خراپه”.
دوێنێ چوارشه‌ممه كۆنگره‌یه‌كی ئاینی له ژێرناونیشانی “شافیعی؛ سیمبوولی پێکەوەژیان” كۆنفرانسی ده‌یه‌می خۆی له‌سلێمانی به‌ست دوای ئه‌وه‌ی نۆ كۆنفرانسی دیكه‌ی له‌ناوخۆی ئێران گرێداوه، و قسه له‌سه‌ر ئاراسته‌ی گووتاری ئاینی كراوه له كۆنفرانسه‌كه‌دا.
له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌یه‌نێت، “لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی ئاینی بەناوی (شافعی) بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەبەشداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت كە ئەمە جگە لەوەی دەستوەردانێكی خراپە لەكاروباری ئاینی لەهەمان كاتیش‌دا ئیستیفزازكردنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم و مامۆستایانی ئاینی و خەڵكی كوردستانیشە”.
هه‌روه‌ها له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، “ناڕەزایی توند بەرامبەر بەهەموو ئەو كەس و لایەن و ئەم دەستوەردانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین”.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا جگه له چه‌ند راگه‌یاندنێكی حزبی سه‌ر به‌یه‌كێتی، هیچ راگه‌یاندنێكی دیكه رێگه‌ی پێنه‌دراوه دیمه‌نه‌كانی ناو كۆنگره‌كه بگوازێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌مان رۆژ به‌رپرسێك لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگه‌یاندبوو “تەنانەت نازانین ئەو میوانانەی بۆ کۆنفرانسەکە بانگهێشت کراون کێن و لەکوێوە هاتوون”.