سه‌رۆك كۆماری عێراق: محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپارد

دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر دیاری كردنی محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێككه‌وتن و ناوه‌كه‌یان راده‌ستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد، سه‌رۆك كۆمار كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر ناوبراوی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لاوی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەت راسپارد. 

 

 

 

ژیاننامەی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی

 

سیاسه‌تڤانێكی عێراقییه‌ و ساڵی 1954 له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی‌ به‌غدا له‌دایكبووه
كه‌سێكی نزیك له‌ محه‌ممه‌د باقر سه‌در بوو
ساڵی 1977 عێراقی جێهێشت و چووە لوبنان
ده‌رچووی ئه‌ندازیاریی بیناسازییه‌ له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئه‌مریكی له‌ به‌یرووت و له‌ به‌ریتانیا و لوبنان ژیاوه‌
ئه‌ندامی كارای ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووە
راوێژكاری مرۆیی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو
ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوو
له‌گه‌ڵ‌ ئه‌یاد عه‌للاوی لیستێكی لیبراڵییان به‌ناوی عیراقییه‌ له‌ ساڵی 2005 پێكهێنا
ساڵی 2006 بووه‌ په‌رله‌مانتار
له‌ 2006-2007 وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بووە له‌ كابینه‌ی مالیكی
ساڵی 2010 بووه‌وە وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ كابینه‌ی دووه‌می مالیكی
ساڵی 2012 به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌
Back to top button