وەڵامێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سۆشیالمیدیایه‌كی سنوری سلێمانی و چه‌ند میدیایه‌ك بۆ شله‌ژاندنی دۆخی ده‌روونی هاولاتیان به‌ناوی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێكیكیان بڵاو كردبوویه‌وه‌ گوایه‌ ژماره‌یه‌ك تووش بووی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌داته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ راگه‌یێندراوێكدا له‌ وه‌ڵامی ئه‌و میدیایانه‌و سۆرشیال میدیایانه‌ ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت، بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان نیە

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

وەڵامێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:
بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان نیە، لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکینەوە کەوا هیچ حالەتێک لە کوردستان نیە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

Back to top button